کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەكيەتیى پیشەییی مامۆستایانی کوردستانی ئیران پەیامێکیان بڵاو کردەوە

12:44 - 19 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: یەكيەتیى پیشەییی مامۆستایانی کوردستانی ئێران، سەبارەت بە هەڕەشەی سپای تێرۆریستی پاسداران لەسەر مامۆستایان و قوتابییان، پەیامێکیان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بەداخەوە ماوەیەکە، سپای تێرۆریستی پاسدارانی ئێران، بە هەموو جۆرێک کار لەسەر مامۆستا و قوتابییەکان دەکات و بە بەهانەی جۆراوجۆرەوە کۆبوونەوەیان بۆ دەگرێت.

بۆ نموونە: لەوحی ڕێزلێنان بۆ مامۆستاکان دەنێرن کە ئەو مامۆستایانە لە بەسیج و سپادا ئەندام نین. مامۆستاکان ئەو کارەی سپا بە بێڕێزیی بە خۆیان دەزانن و شەرم دەکەن کە ناويان لەو بەناو ڕێزلێنانەدا تۆمار دەکرێت.

هەروەها بە بەهانەی ڕۆژی مامۆستاوە، کۆبوونەوە دەگرن و خەڵات بڵاو دەکەنەوە.

یه‌كيه‌تیی پیشەییی مامۆستایانی کوردستان، ئەو کارە بە توندی مەحکووم دەکات و بە بێڕێزیی بە مامۆستاکانی دەزانێت.

بۆیە داوا لە گشت مامۆستا و قوتابییەکان دەکەین زۆر هوشیار بن و نەکەونە داوی ئەو تێرۆریستانەوە.

هەروەها داوا دەکەین، ئەگەر كەسانێک له بەسیجدا ئەندامن، هەرچی زووتر لەو ڕێکخراوە تێرۆریستییە بێنە دەرەوە.

داوا دەکەین، مامۆستاکان، قوتابییەکان هوشیار بکەنەوە تا نەکەونە داوی ڕێکخراوی سپای تێرۆریستى پاسدارانەوە.

یه‌كيه‌تیی پیشەییی مامۆستایانی کوردستانى ئێران

۱۹ی بانەمەڕی ٢٧١٩ کوردی