کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەكەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی كەلار، لەهەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچێت

16:49 - 26 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: یەكەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی كورتی كەلار، لە گەرمیان بە بەشداریی بەرهەمی وڵاتانی جۆراوجۆر بەڕێوە دەچێت.
ماڵپەڕی سەردەم بڵاوی كردەوە، ئەو فێستیڤاڵە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆژشنبیری و هونەر و وەرزش و لاوانی گەرمیان و بەهاوكاری ماڵی سینەما لەرێكەوتی ٢٦ی جۆزەردانەوە دەست پێدەكات و بۆ ماوەی سێ‌رۆژ بەردەوام دەبێت.
لەو فێستیڤاڵەدا بەرهەمە سینەماییەكانی وڵاتانی عێراق، توركیە، ئێران و ژمارەیەك وڵاتی ئورووپایی و عەرەبی بەشدار دەبن و نمایش دەكرێن.
هەر ئەو فێستیڤاڵە بڕیارە لەوڵاتی بریتانیاش نمایش بكرێت.