کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران ئازادکردنی ١ میلیارد دۆلار دارایی خۆی لەباتی ڕاگرتنی پیتاندنی ٢٠ لەسەدی ڕەت کردەوە

11:43 - 18 خاکەلێوه 2721

جێگری سیاسیی وەزارەتی دەرەوە و دانووستانکاری باڵای ناوکیی ئێران لە دانیشتنی ئەندامانی بەرجامدا وتوویەتی کە تاران ئازادکردنی ١ میلیارد دۆلار لە داراییەکانی لە باتیی ڕاگرتنی پیتاندنی ٢٠ لەسەدیی ئورانیۆم ڕەت کردووەتەوە.

"عەباس عێراقچی" جێگری سیاسیی وەزارەتی دەرەوە و دانووستانکاری باڵای ناوکیی ئێران، لە دانیشتنی ڕۆژی سێشەمەدا وتوویەتی: "دەستپێڕاگەیشتن بە هەر چەشنە ڕێکەوتنێک لە بابەت ئازادکردنی ١ میلیارد دۆلار لە پارەی ئێران لەباتیی ڕاگرتنی پیتاندنی ٢٠ لەسەدی ڕەت دەکاتەوە".

ڕێژیمی ئێران پێشتر ڕایگەیاندبوو، تەنیا پاش نەمانی بەتەواوەتیی گەمارۆکانی ئامریکا و لێکدانەوەی ڕاستی بوونیان، دەگەڕێتەوە بۆ بەڵێنییە ناوکییەکانی؛ ڕێژیمی ئێران هەروەها دژایەتیی خۆی لەگەڵ نەمانی بەرەبەرەی گەمارۆکان ڕاگەیاندبوو.

"ئێنریک مۆرا" جێگری سەرۆکی گشتیی سرویسی هەوڵی دەرەکیی یەکیەتیی ئورووپا و سەرۆکی دانیشتنی ئەندامانی بەرجام، ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاندووە کە دەبێ هەوڵەکان بۆ نۆژەنکردنەوەی بەرجام بخەنە گەڕ.

ناوبراو وتوویەتی، ئامانجی ڕوونی ئەو دانیشتنانە گەڕانەوەی تەواو و کاریگەری سەرجەم لایەنەکانە بۆ بەڵێنییە ناوکییەکانیان بەپێی بەرجام.

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە کە دەوڵەتی "جۆ بایدن" بەدوای گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی بەربڵاوتر و درێژترە تا سەرجەم چالاکییەکانی ئێران لەوانە بەرنامەی ناوکی و ناوچەیی ئێران لەبەر بگرێتەوە.