کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران؛ بەشێک لە شتومەک و خۆراکە بنەڕەتییەکان لە مانگی سەرماوەزدا هەتا ١٠ لەسەد بەرزبوونەوەی نرخیان هەبووە

12:44 - 3 بەفرانبار 2721

بەپێی ڕاپۆرتی کارگرووپی چاوەدێری بەسەر نرخی خۆراک و شتومەکە بنەڕەتییەکان، ١٨ جۆر شتومەک و خۆراک وەک "شیر، کەرە، قەند، شەکر، چای دوو غەزاڵ، ماکارۆنی، نۆک، نیسک، لوبیا، ئاوی خواردنەوە، سێوی زەرد، تەماتە، پەتاتە، خورما، کاغەز، تەگەری ماشینی پێژۆ، ڕۆنی ماتۆڕ و تاییت" بەنیسبەت مانگی ڕابردوو لە یەک هەتا دە لەسەد نرخیان بەرز بووەتەوە.

لەو نێوەدا "شەکری بەستەبەندی، سێوی سوور، ڕوبی تەماتە، سیمان، ڕۆنی ماتۆڕ و دەستماڵ کاغەزی" لە مانگی سەرماوەزی ئەمساڵدا بەنیسبەت مانگی خەزەڵوەر زۆرترین بەرزبوونەوەی نرخیان هەبووە.

هەروەها دەستماڵ کاغەزی بە ١٩ لەسەد، ڕوبی تەماتە بە ١٦ لەسەد و شەکری بەستەبەندی بە ١٣ لەسەد، پلەی یەکەمیان لە هەڵکشانی نرخ لە مانگی سەرماوەزدا هەبووە.

ئەنجوومەنی پشتیوانی لە مافی بەکارهێنەران ڕایگەیاندووە کە "شیری کەمچەور، پەنیری پاستۆڕیزە، شەکری بەستەبەندیکراو، قەند، نۆک، پەتاتە، ئاوی خواردنەوە، ڕوبی تەماتە و سیمان" بەنیسبەت یەک ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ٨٠ لەسەد نرخیان بەرز بووەتەوە.

کاربەدەستانی ڕێژیم نرخی بازاڕیان پێ کۆنترۆڵ ناکرێ،ت بە جۆرێک کە لە هەر مانگدا نرخی شتومەک و خۆراکە بنەڕەتییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەبێت.