لە دوای هەڵکشانی نرخی خواردەمەنییەکان، بێسەرەوبەرەییەکی زۆر لە بازاڕەکانی ئێران دروست بووە، بە شێوەیەک خەڵک هێرش دەکەنە سەر کۆگا و فرۆشگەکان و لەنێوان کڕیاران و فرۆشیاران شەڕ هاتووەتە ئاراوە.
بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی بڵاو بوونەتەوە، کڕیاران لەنێو فرۆشگەکاندا لەگەڵ فرۆشیاران لە پەیوەندی لەگەڵ بەرزکردنەوەی نرخی ڕۆن، تووشی دەمەقاڵێ بوون.
ئەو فرۆشیارانە ویستوویانە ڕۆنی ٢٢ هەزار و ٧٠٠ تمەنی بە نرخی ١٧٠ هەزار تمەن بە کڕیاران بفرۆشن.
گەندەڵی و نادادپەروەریی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران و یارمەتیدانی ملیشیاکانی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بووەتە هۆی برسێتی و هەژاری و سەرلێشێواویی خەڵکی ئێران و کوردستان و بەگشتی دەیان ئاریشەی دیکەی ئابووری و کۆمەڵایەتیی لێ کەوتووەتەوە.