کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران خاوەن زانکۆیەکی زۆر و زۆرترین خوێندکاری بێکارە

17:33 - 15 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: ڕێژەی زانکۆکانی ئێران، لە کۆی زانکۆکانی وڵاتانی ئینگلیس، ئوسترالیا، کانادا، ئاڵمان، هولەند، سووئیس، دانمارک، بێلژیک و هۆنگ‌کۆنگ، زۆرترە.

وێڕای ئەوەی کە ٢٥٦٩ زانکۆ لە ئێراندا هەیە، تەنانەت یەک زانکۆیشی لە نێو ٢٠٠ زانکۆی باشی جیهاندا نییە.

هەروەها ئامارەکان باس لەوە دەکەن کە ٣/٧٩٤/٤٢٠ خوێندکار لە ئێراندا بوونی هەیە و ڕێژەی بێکاریی دەرچووانی زانکۆ، سێ بەرابەری ئاستی بێکارانی نەخوێندەوارە.

ئەمە بەو واتایەیە کە ڕێژیم هیچ بەرنامەیەکی بۆ چارەسەرکردنی بێکاری و دامەزراندنی دەرچووانی زانکۆ نییە و زانکۆکان زۆرتر لەوەی بۆ زانست بێت، بووەتە سەنعەتێک بۆ دەوڵەمەندکردنی بەرپرسانی باڵای ڕێژیم.