کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

‌ئێران خراپترین وڵات بۆ مافی ژنانە

16:17 - 19 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: ڕێکخراوی هەماهەنگیی هاوبەشی ئابووری و گەشەسەندن (OECD)لە ڕۆژی ٨ی مارسدا ڕاپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە کە وڵاتی ئێران و چەند وڵاتێکی دیکەی به خراپترین وڵات بۆ مافەکانی ژنان وەسف کردووە.

ڕێکخراوی هەماهەنگیی هاوبەشی ئابووری و گەشەسەندن (OECD) بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژنانەوە ڕاپۆرتێکی بۆ دیاریکردنی باشترین وڵاتانی جیهان بۆ دۆخی مافەکانی ژنان بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا، سویس کە پشتگیری لە یەکسانی ڕەگەزی لە ناو ماڵ و شوێنی کارەکاندا دەکات، وەکوو باشترین وڵات بۆ ژنان و ئێران و یەمەن وەکوو خراپترین وڵات دیاری کراون.

لەو ڕیزبەندییەدا کە ئاماژە بە ناوی ١٢٠ وڵات کراوە، پاش سویس، دانمارک، سوید، فەڕانسه و پۆرتەقاڵ بە باشترین وڵاتەکان بۆ مافەکانی ژنان دیاری کراون.

لە لایەکی دیکەوە ئەو ڕێکخراوهیە، وڵاتانی ئێران، ئۆردۆن، یەمەن و پاکستانی بە خراپترین وڵاتانی جیهان بۆ مافەکانی ژنان دیاری کردووە.

لە ڕاپۆرتی ئەو ڕێکخراوەیەدا هاتووە: جیاکاری، خەتەنەکردن، مافەکانی پێوەندیدار بە منداڵبوون، جیاوازیی داهاتی ژنان و پیاوان، جیاوازیی بڕیاردان لە ئیش و کارەکاندا و توندوتیژیی ڕەگەزی پێشێلکارییەکانی دژ بە مافەکانی ژنان بەئەژمار دێن.