کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران دیسان هەڕەشەی لە ئامریکا کرد

19:10 - 14 خاکەلێوه 2720

''محەممەد جەواد زەریف'' وەزیری دەرەوەی ڕێژیمی ئێران، لە وەڵامی "دانڵد ترامپ"، سەرکۆماری ئامریکا لە تویتێری خۆیدا نووسی: "ئێران دەستپێشخەریی شەڕ ناکات، بەڵام وانەی ئەو کەسانە دادەدات کە شەڕ هەڵدەگرسێنن".

ناوبراو باسی لەوە کردووە کە ئێران هیچ هێزێکی نیابەتیی لە ناوچەکەدا نییە.

هەروەها بە ئاماژەدان بە وتەکانی "ترامپ" وتوویەتی: "ئێران دۆست و هاوپەیمانی هەیە، بەڵام هیچ کەس ناتوانێت بە ملیۆنان کەس هێزی نیابەتیی هەبێت".

ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی خاکەلێوە، ''ترامپ'' لە تویتێری خۆیدا، گرووپە میلیشیاکانی نزیک بە ڕێژیمی ئێرانی بەوە تاوانبار کرد کە لە هەوڵی ئەوەدان هێرشێکی لەناکاو بکەنە سەر هێزەکانی ئامریکا و داراییەکانی ئەو وڵاتە لە عێراق.

ترامپ لە درێژەی تویتێرەکەیدا وتوویەتی: "لە ئەگەری وەها ڕووداوێکدا ئێران دەبێ باجێکی قورس بدات".

ململانێکانی ئامریکا و ئێران لەو کاتەوە کە ئامریکا سیستەمی پاتریۆتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان جێگیر کردووە، زیاتر بووە.