کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران دەیهەوێ لە ڕێگای "عەرەبستانـ"ـەوە نەوت بفرۆشێت

13:03 - 25 بانەمەڕ 2721

لە ڕاپۆرتیکدا کە لە دانووستانەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان کە لە "بەغدا" پێتەختی وڵاتی عێراق بەڕێوە چووە نوێنەرانی ئێران لەو دانووستانەدا پێشنیاریان بە وڵاتی عەرەبستان داوە کە ئەو وڵاتە، لە ژێر نرخی بازاڕ نەوت لە ئێران بکڕێت و خۆی بە شێوەی ئاسایی بیفرۆشیتەوە.

ئێران داوای لە عەرەبستان کردووە ئەگەر ئەو وڵاتە بتوانێت نەوت بۆ ئێران بفرۆشێت و لە دەورلێدانەوەی گەمارۆکانی ئامریکا یارمەتیی ئێران بدات ئێرانیش لە بەرانبەردا پێش بە هێرشی حووسییەکان بۆ سەر دامەزراە نەوتییەکانی عەرەبستان دەگرێت.

 بە مەرجی ڕاستبوونی ئەو ڕاپۆرتە وڵاتی ئێران بە نیازە لە ڕێگای گەورەترین دژبەری خۆی لە ناوچەدا بۆ دەورلێدانەوەی گەمارۆکان دژی ئامریکا کەڵک وەرگرێت.