کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران رۆژانە 133 ملیۆن دۆلار بە هۆی داكشانی هەناردەكردنی نەوت زیان دەبینێت

17:48 - 13 گەلاوێژ 2712

كوردستان میـــــدیا: بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری بلۆمبێرگ، بەهۆی سەپاندنی گەمارۆ نێودەوڵەتییەكان بەسەر ئێراندا، رۆژانە 133 ملیۆن دۆلار بەهۆی داكشانی هەناردەی نەوت زیان دەبینێت.


بەپێی راپۆرتی رادیۆ فەردا وەرگیراو لە هەواڵدەریی بلۆمبێرگ، تا ئێستا هەناردەی نەوتی ئێران بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو 52% دابەزینی بە خۆیەوە بینیوە و لەژێر كاریگەریی تەحریمەكانی رۆژئاوا كە لە سەرەتای مانگی ژوئیەوە دەستی پێ كردووە، بەشی كڕین، ترانزیت، كاروبارە دارایەكان و بیمەی نەوتی خاوی كردووەتە ئامانج.
ئەو رێژە لە كەم‌بوونەوەی هەناردەی نەوتی خاوی ئێران ساڵانە 48 ملیار دۆلار لە داهاتی دەوڵەتی ئەحمەدی نژاد كە سەدا 10ی ئابووری گشتی وڵاتی ئێرانەبەرهەمهێنانی خاوی میللی كەم دەكاتەوە.
بەپێی لێكۆڵینەوەكانی هەواڵدەری بلۆمبێرگ، بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران لە مانگی رابردوودا دووبارە بۆ دوو ملیۆن و 860 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، بە پێی دواین راپۆرتی ئۆپێك كە 22 ی پوشپەڕ بڵاوبۆتەوە، بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران لە مانگی ژوئەندا، رۆژانە دوو ملیۆن و 963 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا بووە كە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی 2011 رۆژانە 600 بەرمیل كەمی كردوە.

بەرەو 67مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران