کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران زیاتر لە ١٧ کیلۆگرەم ئورانیۆمی ٢٠ لەسەدیی پیتێندراوی پاشەکەوت کردووە

11:29 - 6 رەشەمه 2720

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاندووە: "لە چالاکییە ناوکییەکانی ڕێژیمی ئێراندا چەندین حاڵەتی گوماناوی بوونی هەیە کە جێگای نیگەرانییە".

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە، ئێران زیاتر لە سێ تۆن ئورانیۆمی بە شێوەی نایاسایی پیتاندووە و بەنیسبەت مانگی سەرماوەز، ٥٠٠ کیلۆ زیاتر بووە.

هەروەها لە کۆی ئەو سێ تۆن ئورانیۆمە پیتێندراوە، زیاتر لە ١٧ کیلۆگرەم ئورانیۆمی ٢٠ لەسەدی لەلایەن ئێرانەوە پیتێندراوە.

لە ڕێککەوتنی ناوکیی ساڵی ٢٠١٥دا، ئێران تەنیا ئیزنی پیتاندنی ٢٠٠ کیلۆگرم ئورانیۆمی بە ڕێژەی کەم پێ درابوو.

"ڕافائێل گرۆسی" بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی وەزەی ناوکی وتوویەتی: "ڕێککەوتنی نوێ لەگەڵ ئێران وەک سندووقێکی ڕەش وایە کە زانیارییە پێویستەکان لە خۆیدا ڕادەگرێت".