شەمەندەفەری بازرگانیی نێوان تورکیە و چین دەستی بە کارەکانی خۆی کرد و سەید "جەلال ئیبراهیمی" سەرۆکی ماڵی ئابووریی ئێران وتوویەتی: "ئەو شەمەندەفەرە یەکەم گەشتی خۆی دەست پێکردووە".
ئەو ڕێگا بازرگانییە پێنج وڵات دەبڕێت و دەوری دەریاش لێ دەداتەوە تاکوو ئێران قازانجێک لەو ڕێگا بازرگانییە نەبات.
ئەو ڕێگایە ٨ هەزار و ٦٠٠ کیلۆمەتر درێژایی هەیە و جۆرێک دروست کراوە کە ئێران لەو ڕێگایە بێبەهرە بێت.
وڵاتانی ئاسیای ناوەندی لە هەوڵدان هەتا لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی نوێی "جادەی هەورێشم" ئێران لە بازرگانی بێبەهرە بکەن.