شیرکەتی گووگڵ بەپێی گەمارۆکانی ئامریکا کە ئەپلیکێشنەکانی "ئاپارات و فیلیمۆ"ی لە گووگڵ پلەی سڕیبووە، تاران ئەو هەوڵەی بە ڕاگەیاندنی شەڕ وەسف کردووە.
وەزارەتی پێوەندیی و تێکنۆلۆژیی گەیاندنی زانیاریی ڕێژیمی ئێران سڕینەوەی ئەو ئەپانەی لە گووگڵ پلەی بە نیشانەی ڕاگەیاندنی شەڕێکی نوێ دژی زانست و بەرهەمە تێکنۆلۆژییەکانی ئێران وەسف کردووە.
سێ ڕۆژ لەمەو بەر شیرکەتی گووگڵ ئەپلیکێشنەکانی ''فیلیمۆ و ئاپاراتـ''ـی بەهۆی گەمارۆکانی ئامریکا لە گووگڵ پلەی سڕییەوە.
لە چەند ساڵی ڕابردوو شیرکەتەکانی ''ئەپڵ و گووگڵ'' کە هەر دووکیان ئامریکایین چەند جار بە پشتبەستن بە یاساکانی گەمارۆی ئامریکا زۆرێک لەو ئەپانەیەن لە ئێران سڕیوەتەوە.
هەتا ئێستا چەندین ئەپلیکێشنی وەکوو: ''تاقچە، ماسک، ڕۆبیکا، ئاپارات، فیلیمۆ و نەخشە ڕێگاکان'' بەهۆی گەمارۆکانەوە لە گووگڵ پلەی سڕدراونەتەوە.