کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران لە بواری گرانیی خانووبەرە پلەی حەوتەمی لە ئاستی جیهاندا هەیە

11:08 - 20 رێبەندان 2720

گرانی و هەڵاوسانی ئابووری لە ئێراندا پلەیەکی دیکەی بۆ ئێران تۆمار کرد و ئەمجارە لە نێوان  ١٠٦ وڵاتی جیهاندا، ئێران لە بواری گرانیی خانووبەرە پلەی حەوتەمی هەیە.

"تاران" پێتەختی ڕێژیمی ئێران لەنێوان ٤٥٨ شاری جیهاندا پلەی پێنجەمی لە بواری گرانیی خانووبەرەوە هەیە.

نرخی خانووبەرە لە ئێراندا لە نێونجیی جیهانی و تەنانەت لە وڵاتانی دراوسێش زیاترە، هەتا ئاستێک کە خەڵک لە وڵاتێکی وەکوو تورکیە خانووبەرە دەکڕن.

ئێستا خانووبەرە بە ئاستێک گران بووە کە ٤٠ ساڵی پێدەچێت هەتا خەڵک بتوانن خانووبەرە بکڕن؛ ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە خەڵک لە ئێراندا هەژارن.

لەلایەکی دیکەوە کەلوپەلی بیناسازی گران بووە و خەڵک توانای کڕینی پێداویستییەکانی دروستکردنی خانووبەرەیان نییە.

لە ساڵی ڕابردووەوە هەتا ئیستا  نرخی خانووبەرە و یەکەکانی نیشتەجێبوون بە ڕادەیەکی زۆر و بەرچاو بەرز بووەتەوە.

بەرزبوونەوەی لەڕادەبەدەری خانوو و یەکەکانی نیشتەجێبوون لە ئێراندا هاوکاتە لەگەڵ خراپتربوونی دۆخی ژیانی هاووڵاتییان و سیاسەتە هەڵە ئابوورییەکانی ڕێژیمی ئێران.