کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران لە بواری گەندەڵیی ماڵی لە ئاستی جیهاندا پلەی ١٤٦ی هەیە

17:56 - 3 رێبەندان 2719

لە نوێترین ڕاپۆرتی ڕێکخراوی شەفافییەتی نێونەتەوەیی لە بواری پێوەری گەندەڵیی ئیداری و ئابووری لە ساڵی ٢٠١٩دا، ئێران لە نێوان ١٨٠ وڵاتدا لە پلەی ١٤٦دایە.

ڕێکخراوی شەفافییەتی نێونەتەوەیی لە بواری پێوەری گەندەڵیی ئیداری و ئابووری، لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە ئێران لە ساڵی ٢٠١٩دا لە نێوان ١٨٠ وڵاتدا پلەی ١٤٦ی هەیە.

لەم ڕاپۆرتەدا وڵاتانی نیوزیلەند و دانمارک بە ٨٧ ئیمتیاز، کەمترین پێوەری گەندەڵیی ئابوورییان لە ساڵی ٢٠١٩دا هەیە.

ڕێکخراوی شەفافییەتی نێونەتەوەیی، هەموو ساڵێک  بارودۆخی وڵاتانی جیهان له‌ بواری گه‌نده‌ڵیی ئابووری ده‌خاته‌ ڕوو و به‌پێی ‌ پێوه‌ری گه‌نده‌ڵی، له‌ یه‌ک هه‌تا ١٠٠ ئیمتیاز ده‌دات به‌ وڵاتانی جیهان.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ساڵی ٢٠١٨، ئیران لە بواری گەندەڵیی ماڵی و هەوڵدان دژی ئەم گەندەڵییە، پلەی ١٣٨ی هەبووە.