![](/content/upload/1/news/48162_w920.jpg)
بەپێی ڕاپۆرتی ئەمنییەتیی "واشنتۆن فری بیکن"، دامەزراوەیەکی ئەمنییەتیی ئاڵمان بڵاوی کردووەتەوە ئێران لە ساڵی ٢٠٢٠دا بە دوای پەرەپێدانی چەکی کۆمەڵکوژەوە بووە و بۆ دروستکردنی ئەو چەکە و دەستپێڕاگەیشتن بە زانیاریی پێویست پێوەندی بە شیرکەتی تێکنۆلۆژیی ئاڵمان گرتووە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، ڕێژیمی سووریە، کۆرەی باشوور و پاکستان ڕوویان لە چالاکیی وەکوو پەرەپێدانی چەکی کۆمەڵکوژ کردووە.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە، ئاڵمان یەکێک لە چەند وڵاتی یەکیەتیی ئورووپایە کە سیخوڕەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران تێیدا چالاکی دەکەن و لە ئێستادا ئەو سیخوڕانە سەرقاڵی بەڕێوەبردنی چالاکی ئاڵۆزن.
بەپێی ئەو زانیاریانە هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران، خەریکی چاوەدێری و ڕووبەڕووبوونەوەی دژبەرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دەرەوەی ئێرانن.