کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران لە عێراق بەرپرسی هێرشە مووشەکییەکان دژی ئامریکایە

11:39 - 5 رەشەمه 2720

"نێد پرایس" وتەبێژی کاروباری دەرەوەی ئامریکا وتوویەتی، لە هێرشەکانی پێشوودا لە عێراق لە چەکوچۆڵی دروستکراوی ئێران کەڵک وەرگیراوە.

ناوبراو وتوویەتی، واشنتۆن تاران بە بەرپرسی هێرشی میلیشیاکان لە عێراق دەزانێت کە دژی ئامریکاییەکان ئەنجامی دەدەن.

هاوکات لەگەل ئەو قسانەی "پرایس" هێرش کرایە سەر ناوچەی سەوزی بەغدا و زیانی ماڵی بە دەوروبەری باڵوێزخانەی ئامریکا گەیشتووە.

وتەبێژی دەرەوەی ئامریکا هەروەها قسەکانی خامنەیی بەنیسبەت پیتاندنی ئورانیۆمی ٦٠ لەسەدیی وەک هەڕەشەیەک وەسف کرد.

ناوبراو لە پێوەندی بە هێرشەکانی پێشووی سەر هەرێمی کوردستان، جەختی کردووەتەوە کە ئامریکا بەدواداچوون بۆ ئەو ڕووداوە دەکات.

"پرایس" لە درێژەی قسەکانیدا دووپاتی کردەوە کە هەر وەک پێشتریش وتوومانە ئێران بە بەرپرسی ئەو هێرشانە دەزانین کە لە وڵاتی عێراق بەڕێوەیان دەبات.