کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران؛ لە ماوەی یەک ساڵدا نرخی سەوزەمەنییەکان ٤٤ لەسەد هەڵکشاون

09:42 - 7 سەرماوەز 2721

بەراوردی نرخی بەرهەمە دیاریکراوەکان لە مەیدانی میوە و تەڕەباری شاری "تاران" ئەوە پیشان دەدات کە نرخی میوە و سەوزی لە حەوتووی یەکەمی مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ بەنیسبەت ماوەی وێکچووی ساڵی ڕابردوو هەڵکشانی هەبووە کە لە هێندێک میوەدا ئەو هەڵکشانە ١٠٠ لەسەد بووە.

هەروەها خشتەی ئاماری ڕێکخراوی مەیدانی دەرخەری ئەوەیە کە بازاڕەکانی میوە و تەڕەباری شارەداری لە بەشی میوەدا لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو بە شێوەی نێوەنجی ٣٥.٦ لەسەد بەرز بوونەتەوە و لە بەشی بەرهەمە ڕۆژاواییەکاندا وەکوو سەوزی و شیناورد ٤٤ لەسەد بەرزبوونەوەیان هەبووە.

لەنێوان ئەو میوانەی کە زۆرتر کەڵکیان لێ وەرگیراوە وەکوو "مۆز، لێمۆ شیرین و سێوی زەرد" بە ڕیز ٥٢، ٤٧.٦ و ٤٢ لەسەد زۆرترین هەڵکشانیان هەبووە و پرتەقاڵ بە ١٢ لەسەد کەمترین هەڵکشانی لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا هەبووە.

هەروەها لە بەشی سەوزەمەنییەکان وەکوو "باینجان و پەتاتە"، هەڵاوسانی سەرووی ٨٠ لەسەدییان تۆمار کردووە کە باینجان بە ١٠٦ لەسەد زۆرترین هەڵکشانی هەبووە.