
"سەید ڕەزا شەهرستانی" ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی بەرهەمهێنانی "پۆڵا" وتی، لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو لە ئێران ١١٠ کارخانەی بەرهەمهێنانی "پۆڵا" داخراون و ڕێکەوتی دەستبەکاربوونەوەیان بۆ ماوەیەکی نادیار دواخستووە.
ناوبراو هۆکاری سەرەکیی ئەو دۆخەی بۆ سیاسەتە هەڵەکانی وەزیری "سەنعەت و مەعدەنـ"ـی ڕێژیم گەڕاندووەتەوە.
بە وتەی ناوبراو "وەزیری سەنعەت و مەعدەن" نرخی بەرهەمی "پۆڵا"ی کارخانەکانی هێناوەتە خوارەوە، لە حاڵێکدا نرخی مادەی بەکارهێنەر لەلایەن کارخانەکانەوە زۆر گران بووە.
ناوبراو هەروەها وتوویەتی: "بە ٥٣ ساڵ کار لە بواری پیشەسازیدا، دەوڵەتی سێزدەهەم لەو بوارەدا قەیرانی دروست کردووە".