کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران لە "ڤێنێزۆئێلا" قاچاخی ئورانیۆم دەکات

11:20 - 18 رەشەمه 2720

"خوان گوایدۆ" ڕێبەری دژبەرەکانی وڵاتی "ڤێنیزۆئێلا" سەبارەت بە دەسبەسەرکرانی چەند کەسی سەر بە ئەرتشی "ڤێنێزۆئێلا" بەهۆی قاچاخکردنی ئورانیۆم وتوویەتی: "ڕێژیمی ئیران لە ڤێنێزۆئێلا قاچاخی ئورانیۆم دەکات".

لە ماوەی یەک دەیەی ڕابردوودا چەندین جار باس کراوە کە ئێران بۆ دۆزینەوە و پیتاندنی ئورانیۆم لە "ڤێنێزۆئێلا"دا سەرمایەگوزاریی کردووە.

وڵاتی ئێران لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بە تاوانی قاچاخکردنی ئورانیۆم لە وڵاتانی "سوومالی و قەزاقستان" تاوانبار کراوە.

ڤێنێزۆئێلا کە لەلایەن "نیکۆلاس مادۆرۆ"ەوە ئیدارە دەکرێت، وڵاتێکی هاوپەیمانی ڕێژیمی ئێران و دژ بە ئامریکایە.

لە ئێستادا بەهۆی گەمارۆکانی ئامریکا و هەروەها قەیرانی ئابووریی زاڵ بەسەر وڵاتی ڤێنێزۆئێلا، ڕێژیمی ئێران یارمەتی و هاوکاریی ئابووریی ئەو وڵاتە دەدات.

فرۆشتن و ڕەوانەکردنی مووشەک لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بۆ ڤێنێزۆئێلا، دەیسەلمێنێت کە بەرنامە مووشەکییەکانی ئەو ڕێژیمە مەترسییەکی جیددییە بۆ سەر جیهان.