
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٦ی خاکەلێوە وەرزێڕانی شاری ئیسفەهان بۆ جارێکی دیکە کۆ بوونەوە و ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.
وەرزێڕان لەهەمبەر دۆخی خراپی وەرزێڕان لەو پارێزگایە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و داوای پێڕاگەیشتنیان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە.
هەروەها ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٦ی خاکەلێوە کۆمەڵێک لە کرێکارانی پرۆژەی پاڵاوتگەی "ئادیشـ"ـی کەنگان مانیان گرت.
ئەو کرێکارانە لە ناڕەزایەتی بە کەمیی مووچەی مانگانە و دۆخی خراپی ژیانیان دەستیان لە کار کێشاوەتەوە و لە نزیک پاڵاوتگەکە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە بردووە.
ئەو کرێکارانە هەروەها داوای زیادکردنی ٥٧ لەسەدیی حەقدەستی مانگانەیان کردووە.