کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران؛ نرخی گەنم بەرز بووەوە

13:26 - 27 خاکەلێوه 2722

نرخی فرۆشی گەنمی پیشەیی لە ئێران بەرز بووەتەوە و نرخی هەر کیلۆیەک لەو گەنمە لە ٢٧٠٠ تمەنەوە گەیشتووەتە ١٢ هەزار تمەن.

"محەممەد ڕەزا مورتەزەوی" سەرۆکی ناوەندی پیشە خۆراکییەکانی ڕێژیم لەو بارەوە وتوویەتی، نرخی فرۆشی هەر کیلۆیەک گەنمی دەوڵەتی لە ٢٧٠٠ تمەنەوە گەیشتووەتە ١٢هەزار تمەن.

نرخی "ئارد"یش بەرز بووەتەوە و گەیشتووەتە ١٦هەزار تمەن.

نرخی هەر تۆن گەنم  لە بازاڕە جیهانییەکان لە باری جۆر و چۆنیەتییەوە لەنێوان ٤٥٠ هەتا ٥٠٠ دۆلار دەفرۆشرێت.

بەو پێیە نرخی فرۆشی ئەو بەرهەمە لە نێوخۆ لە نرخی فرۆشی لە دەرەوە نزیک بووەتەوە.

وەزارەتی کشتوکاڵی ڕێژیم تا ئێستا کاری بۆ کۆنترۆڵی نرخی فرۆش یان هێنانەخوارەوەی نرخی  ئەو بەرهەمە لە بازاڕەکانی نێوخۆدا نەکردووە یان لەگەڵ بەشی تایبەتدا دانیشتنێکی لەبابەت چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە نەکردووە.

هەروەها ڕەخنەی زۆر لەسەر بەرپرسانی نوێی وەزارەتی کشتوکاڵ هەیە کە لەبەر کەمئەزموونی زۆربەی بڕیارەکانیان بە خراپ لەسەر نرخی فرۆشی بەرهەمی گەنم شکاوەتەوە.