کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران؛ نێونجیی تەمەنی هاوسەرگیری و تەڵاق بۆ ژێر ١٥ ساڵ دابەزیوە

18:31 - 27 خاکەلێوه 2722

ڕۆژنامەی "شەرق" سەر بەڕێژیم بڵاوی کردووەتەوە کە نێونجیی تەمەنی تەڵاق لە ئێراندا لە نێوان دەیە هەشتاییەکان بۆ هەتا ١٥ ساڵ دابەزیوە.

ئەو ڕۆژنامە نووسیویەتی بەپێی ئامارەکان نێونجیی تەمەنی تەڵاق لە نێو ژنان لە تەواوی ئێراندا ٣٣ساڵ بووە.

نێونجیی تەمەنی تەڵاق لە نێوان دەیە پەنجاییەکان ٣١ ساڵ و لە نێو دەیە شێستییەکانیش ٣٠ ساڵ بووە.

بەو پێیە نێونجیی تەمەنی تەڵاق بۆ ئەو کەسانەی لە نیوەی یەکەم و دووهەمی دەیەی ٧٠ لەدایک بوونە، ٢٢  و ١٨ ساڵ و بۆ ئەوانەی لە نیوەی یەکەمی دەیەی ٨٠ لەدایک بوونە، ١٥ ساڵ بووە.

بەپێی ئاماری ڕێکخراوی تۆمارکردنی باری کەسییەتیی ڕێژیم ڕێژەی هاوسەرگیریی تەمەن ١٥ساڵ لە ساڵی ٨٣ی هەتاویدا نزیک بە ٣٠ هەزار و٣٠٠ کەس بووە کە ئەو ڕێژەیە ساڵی ٩٣ بۆ ٤٠ هەزار و ٤٠٤ حاڵەت زیادی کردووە.

هەروەها ناوی ١ هەزار و ٥٧٢ دایکی ژێر تەمەن ١٥ ساڵ لە ساڵی ٨٣ تۆمار کراون کە ئەو ڕێژەیە لە ساڵی ٩٣دا بۆ ١ هەزار و ٧١٣ کەس بەرز بووەتەوە.

نێونجیی تەمەنی هاوسەرگیری لە شارەکان لەچاو گوندەکان زیاتر بووە.

بەپێی ئامارەکان ڕێژەی هاوسەرگیری و تەڵاق لە پاییزی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاویدا بە ڕیز ١٤٤هەزار و ٦٧٩ و ٥٠هەزار  و ٣٥٧ حاڵەت بووە.