کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران نەخۆشخانەی سەحرایی لە لوبنان دروست دەکات

18:35 - 15 گەلاوێژ 2720

"محەممەدجەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ڕێژیمی ئێران باسی لە ناردنی دەرمان و  دروستکردنی نەخۆشخانەی سەحرایی بۆ زیان بەرکەوتووانی تەقینەوەکەی لوبنان کردووە.

زەریف وتوویەتی، لەگەڵ "شیربل وەهبە" وەزیری دەرەوەی لوبنان قسەمان کردووە و ئامادەیی خۆمان و هاوکاریی لەگەڵ لوبنان دەربڕیوە.

جیا لە وەزیری دەروەی ڕێژیمی ئێران "حەسەن ڕووحانی" سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران وتوویەتی، ئێمە مانگی سوور بۆ لوبنان بەڕێ دەکەین.

ڕێژیمی ئێران خۆی بەهۆی نەخۆشیی کۆرۆنا دۆخێکی زۆر شپرزی هەیە و کۆنترۆڵی کۆرۆنا ناکات و تێچوویەک بۆ پێشگرتن لەو نەخۆشییە تەرخان ناکات؛ بەڵام نەخۆشخانەی سەحرایی لە لوبنان دادەمەزرێنێت.

جیا لەوەش نەخۆشخانەکانی ئێران خۆیان کێشەی بودجە و نەبوونی ئیمکاناتیان هەیە.

ڕۆژی سێشەممە ١٤ی گەلاوێژلە بەیرووت پێتەختی وڵاتی لوبنان تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا کە دەیان کەس کوژراون و هەزاران کەس بریندار بوونە.