کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران هۆکاری وشکبوونی سەرچاوە ئاوییەکانی "عێراقـ"ـه

13:05 - 18 بانەمەڕ 2722

"مەهدی ئەلحەمدانی" وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق وتوویەتی هۆکاری سەرەکیی وشکبوونی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕێژیمی "ئێرانـ"ـە.

ناوبراو وتوویەتی ڕێژیمی ئێران هەوڵ دەدات بە گۆڕینی ڕێڕەوی ڕووبارەکان و وشککردنی سەرچاوە ئاوییەکان خەڵکی عێراق لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان کۆچ پێ بکات.

ناوبراو هەروەها وتوویەتی ڕێژیمی ئێران ڕێڕەوی زۆربەی ڕووبار و سەرچاوە ئاوییەکانی ئێران بەرەو وڵاتانی ناوچەی گۆڕیوە و ئەوەش بەپێچەوانەی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانە.

ناوبراو باسی لەوە کردووە کە بەپێی ڕێککەوتن، ڕێگە بەوە نادرێت کە ئێران ئاراستەی ڕووبارەکان بگۆڕێت و ڕیژیمی ئێرانی بەوە تۆمەتبار کرد کە لە دۆسیەی ئاودا هاوکاری ناکات.

ناوبراو هەروەها ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە دەیانهەوی لەگەڵ بەرپرسانی ڕێژیم لەسەر ئەو پرسە دابنیشن و وتووێژی لەسەر بکەن چونکە یاسایی نییە وڵاتیک سەربەخۆیانە ئاراستەی ڕووبارەکان بۆ نێو سنووری خۆی بگۆڕێت و ئامانجی ڕێژیمی ئێران لێرەدا کۆچ پێکردنی خەڵکی عێراقە لە زۆربەی ناوچەکان.