کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران هەتا دوای دەسبەکاربوونی "ئیبراهیم ڕەئیسی" دەست بە وتووێژی ئەتۆمی ناکاتەوە

18:19 - 25 پووشپەڕ 2721

"ئێلیسا کاستێڵۆ نێتۆ" وتەبێژی یەکیەتیی ئورووپا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاندووە بەرپرسانی ئێران بەنیازن هەتا پێکهێنانی کابینەی "ئیبڕاهیم ڕەئیسی" سەرکۆماری نوێی ئێران دانوستانەکانی تایبەت بە "بەرجام" لە "ڤییەن" دەست پێ نەکەنەوە.

 بەر لە ئێستا چەند دیپلۆماتی ئێرانی و بیانی ڕایانگەیاندبوو هەتا یەک مانگ دانوستانەکانی "بەرجام" ڕادەگیرێن و بڕیارە "ئیبڕاهیم ڕەئیسی" هەڵوێستی توندتر لەو دانوستانانەدا بگرێتە بەر.

ئەوە لەحاڵێکدایە کە "عەلی خامنەیی" بەرپرسی ئەسڵی سیاسەتەکانی "دەروە، ناوکی و نیزامیی" کۆماری ئیسلامیی ئیرانە.

" ئیبڕاهیم ڕەئیسی" بڕیارە مانگی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی دەست بەکار بێت و ئەو کات دانوستانەکان دەست پێ بکەنەوە.

ئامریکا هۆشداریی داوە کە ناتوانێت بێ ئەنجام درێژە بە دانوستانەکانی "ڤییەن" بدات.