کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران هەڕەشەی ئەمنییەتی خۆراکی لە سەرە

17:24 - 2 رێبەندان 2720

"محەممەد یەزدی" زەویناس لە زانکۆی "بەهشتی" وتوویەتی: "زەوی و زارەکانی وەرزێڕی ئەمنییەتی خۆراکی کۆمەڵگا دابین دەکەن و گۆڕینی ئەو زەوییانە بۆ ساختومانسازی ئەمنییەتی خۆراکیی ئێران لەگەڵ مەترسی بەرەوڕوو دەکات".

"محەممەد یەزدی"هەروەها وتوویەتی: "لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا کەمبوونی زەوی بۆ درووستکردنی خانوو بووەتە هۆکارێک کە لە زەوییە وەرزێڕییەکان خەڵک خانوو درووست بکەن".

نابراو وتوویەتی زەوی وەرزێڕییەکان، ژینگەیەکی سرووشتیی باشن بۆ پاراستنی گیاوگوڵی جۆراجۆڕ و بوونەوەرەکان.

بەپێی قسەکانی ئەو زوەیناسە ئەو زەوییانە دەتوانن سەرچاوەیەکی باشی داهات بن کە دەتوانێت پێشگیری لە زیادبوونی پێشەی نەگونجاو بکات.

لەنێۆبردنی زەوییە وەرزێڕییەکان نە تەنیا ژینگە تێکددەن بەڵکوو کاریگەری یڕاستەوخۆشی هەیە لەسەر ئەمنییەتی خۆراکیی خەڵک.