وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیمی ئێران لەسەر پەتای کۆرۆنا و قوربانییانی ئەو پەتایە ئاماری ناڕاست بڵاو دەکاتەوە.
"ئیبراهیم قادری" سەرۆکی ئیدارەی چاوەدێری بەسەر نەخۆشییە گشتگیرەکان وتی: "ڕێژەی تووشبووان بە ئۆمیکرۆن زۆر زیاترلەو ئامارەیە کە بڵاو کراوەتەوە و لە حەوتووەکانی داهاتوودا ڕۆژانە شاهیتی سەد هەزار تووشبووین".
ناوبراو هەروەها زیادی کردووە: "بۆ تێستی ئۆمیکرۆن، کەسەکان بەپێی هەندێک نیشانە هەڵدەبژێردرێن ئەگەرنا نەخۆشەکان زۆر زیاتر لەو ئامارەیە کە بڵاو کراوەتەوە و ٧٠ هەتا ٨٠ لەسەدی نەخۆشەکان نیشانەی لاوازیان هەیە، تەنیا ئەوەندەیە سەردانی پزیشک ناکەن".
لە ئێستادا لە ئێران هەر تووشبوویەکی کۆرۆنا، تووشی ئۆمیکرۆنیش بووە و ڕێژەی تووشبووان پێنج هێندەی ئەو ئامارەیە کە بڵاو کراوەتەوە.