
"ئەحەد وەزیفە" سەرۆکی ناوەندی وشکەساڵیی ڕێژیم ڕایگەیاندووە کە کۆچی خەڵک لە باشوور و باشووری ڕۆژهەڵات و ناوچە وشکارۆییەکانی ناوەندی ئێران بەهۆی ئاڵوگۆڕی کەشوهەوا دەستی پێ کردووە.
ناوبراو هەروەها وتوویەتی، لە ئێراندا خەریکە هاوینەکان درێژتر و زستانەکان گەرمتر دەبن.
گۆڕانی کەشوهەوا بە گشتی کاریگەریی لەسەر ئێکۆسیستمەکان داناوە.
بارینی بارانی کەم و پەرەی وشکەساڵی لە ئێراندا گۆڕانی کەشوهەوا و قەیرانی ژینگەیی لێ کەوەتووەتەوە و بووەتە هۆی ئەوەی خەڵکانی ناوچە وشک و بێ ئاوەکان ڕوو بکەنە ناوچە باکووری و خۆش ئاو و هەواکان.