کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران کەشتییەکی "کۆرەی باشووری" لە کەنداو ڕاگرت

17:01 - 15 بەفرانبار 2720

کەشتییەکی نەوتهەڵگری کۆرەی باشوور لەلایەن هێزی دەریایی سپای تێرۆریستی پاسداران لە کەنداو ڕاگیرا.

میدیاکانی ڕێژیم بڵاویان کردووەتەوە، هۆکاری ڕاگرتنی ئەو کەشتییە پیسکردنی ژینگە لە کەنداو بووە.

ئەو کەشتییە بە ناوی بازرگانیی "هانکۆکی چین" کاری بازرگانیی کردووە و لە کەنارئاوی "ئەلجەبیل" لە عەرەبستانی سعوودی وەڕێ کەوتووە.

هاوکات سەرنشینەکانی ئەو کەشتییەش دەسبەسەر کراون کە خەڵكی وڵاتانی "کۆرە، ئەندۆنزی، ڤیەتنام و میانمار"ن.

ئەو کەشتییە بە بڕیاری ئیدارەی "بەنادر و کەشتیڕانی" و بە حوکمی دادستانیی پارێزگای "هۆرمۆزگان" ڕاگیراوە. ئەو کەشتییە هەڵگری ٧ هەزار و ٢٠٠ تۆن "ئێتانۆل" بووە.