کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران یەکێک لە ناسەقامگیرترین وڵاتانی جیهانە

18:46 - 4 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: ئێران یەکێک لە ناسەقامگیرترین وڵاتانی جیهان و هەروەها  بە یەکێک لە وڵاتانی  نائەمنی جیهان ئەژمار دەکرێت.

لە نوێترین لێکۆڵینەوەکاندا کە لەسەر سەقامگیرترین و ناسەقامگیرترین وڵاتانی جیهان لە ساڵی ۲۰۱۸ی زایینیدا، کە بەپێی پێوەرەکانی بارودۆخی ئاسایش و ئارامی، ئاشتی، شەڕ، بەندکراوان و ڕێژەی ئاماری بەندیخانەکان، تێچووی سەربازیی و شەڕەکان، گەندەڵی، پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، سەرکوتی سیاسی و ئازادییەکان، لە نێوان ۱۶۳ وڵاتی جیهاندا ئەنجام دراوە، ئێران لە یەکێک ناسەقامگیرترین وڵاتانی جیهان ئەژمار دەکرێت. 

ئەنستیتۆی ئاشتی و ئابووریی جیهانی "IEP" کە سەربە شۆرای ناوەندیی ڕێکخراوی ئاشتی جیهانیی "GPI"ـیە و ساڵانە نوێترین ئامارەکانی سەقامگیرترین و ناسەقامگیرترین وڵاتانی جیهان بەپێی ‌پێوەر و بەراوردگەلێکی دیاریکراو لە لایەن ڕێکخراوی ئاشتی جیهانییەوە بڵاو دەکاتەوە، لە نوێنرین ئاماری خۆیدا کە لە سەر ۱۶۳ وڵاتی جیهان لە ساڵی ۲۰۱۸ی زاینیدا بڵاوی کردووەتەوە، ئێران بە یەکێک لە نا سەقەمگیرترین وڵاتانی جیهان و سەرچاوەی زۆربە وڵاتانی ناسەقامیگری جیهان ئەژمار دەکرێت.

ئاکامی لێکۆڵینەوەکان و تۆمارکردنی ئامارەکانی ئەو ڕێکخراوەیە، لە ڕاپۆرتێکدا ڕاگەیەندراوە، کە تێدا ئاماژە بە ۱۰ وڵاتی سەقامگیر و ئارامی جیهان کراوە کە بریتین لە: ئیسلەند، نیوزلەند، ئۆتریس (نەمسا) پورتەقاڵ، دانمارک، کانادا، چک، سەنگاپوور، ژاپۆن و ئیرلەند.

هەروەها لەو ڕاپۆرتەدا، ئاماژە بە ۱۰ وڵاتی ناسەقامگیر و نائارام و پڕ شەڕ و ئاژاوەی جیهان کراوە کە بە برینتین لە: سووریە، ئەفغانستان، سوودانی باشوور، عێراق، سووماڵی، لیبی، کۆنگۆ، ئافریقای ناوەندی و ڕووسیە و ئێران لە ڕیزبەندی ئەو ئامارانەدا لە پلەی ۱۳۱ـمدایە.

جیا لەوەی کە وڵاتی ئێران بە هۆی داسەپاندنی حکوومەتێکی تێئۆکراتیک و ڕێژیمێکی ئاخوندی، لە پاش بە تاڵانبردنی شۆڕشی گەلانی ئێران لە لایەن خومەینییەوە، بە یەکێک لەو وڵاتانە ئەژمار دەکرێت کە زۆرترین سەرکوتی سیاسی، لە سێدارەدان، بەندکردنی بیروڕا جیاوازەکانی دەسەڵات و سەرجەم بوارەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤی تێدایە، ئەژمار دەکرێت.

بەپێی ئاکامی ئەو لێکۆڵینەوەکان و بڵاوکردنەوەی ئەو ئامارانە، زۆربەی وڵاتانی ناسەقامگیری جیهان لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستە و ئەمەش سەلێمنەری ئەو ڕاستییەیە کە ڕێژیمی ئێران و بەتایبەتی ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ئەو ڕێژیمە، لە هەر وڵاتێکی ناوچەکە و جهاندا بوونی هەیە، بوونەتە هۆی هەڵگیرسانی شەڕ و ئاژاوە لەو وڵاتەدا و بە وڵاتێکی ناسەقامگیر و پڕئاژاوە لە جیهاندا ئەژمار دەکرێت.

ئەو وڵاتانەی کە لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژەیان پێ کراوە و بەتایبەت وڵاتی سووریە کە لە ڕیزبەندی یەکەمی ئەو ئامارانە دایە، بە هۆکاری دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئاژاوەگێڕی ئێران، هەروەها پاڵپشتیکردنی ڕێژیمی ئێران لە تێرۆریزمی نێودەوڵەتی لە ڕێگای ڕێکخراو و گرووپە تێرۆریستییەکانی خۆیەوە لەو وڵاتانە، سەرچاوە هەموو شەڕ و ناسەقامگیرییەکانی ئەو وڵاتانەیە.