لێکۆڵینەوەکانی ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی لە ١٨ وڵاتدا نیشان دەدات کە ئاماری سزای ئێعدام لە ساڵی ڕابردوودا ٢٦ لەسەد کەمتر لە ساڵی ٢٠١٩ـەیە.
بەپێی ئەو لێکۆڵینەوەیە ئێران لە ئەنجامدانی ئەو سزا نامرۆڤانەیەدا هەروا پێشڕەوە و یەکێک لەو چوار وڵاتەیە کە ٨٨ لەسەدی ئێعدامەکانی تێدا بەڕێوە دەچێت.
ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی باسی لەوە کردووە کە ڕێژەی ئێعدامەکان لە ساڵی ٢٠٢٠ بەنیسبەت ساڵی ڕابردوو، ٢٦ لەسەد دابەزیوە کە بەپێی ئامارە فەرمییەکان ٤٨٣ حاڵەت تۆمار کراوە.
لە ساڵی ٢٠٢٠ و بەپێی ڕیزبەندی ئەو ڕێکخراوەیە، چوار وڵات هۆکاری سەرەکیی ٨٨ لەسەدی ئێعدامەکان بوونە کە ئێران بە ٢٤٦ حاڵەتی ئێعدام، میسر ١٠٧ حاڵەت، عێراق بە ٤٥ حاڵەت و عەرەبستانی سعوودی بە ٢٧ حاڵەت، زیاترین حاڵەتی سزای ئێعدامیان تێدا بەڕێوە چووە.