کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"ئێران ئەیر" پێرسۆنێلەکانی خۆی دەردەکات

11:26 - 1 رێبەندان 2720

"ئێران ئەیر" دەیهەوێ هەتا کۆتایی ئەمساڵ ٢ هەزار کەس لە پێرسۆنێلەکانی خۆی کە بە شێوەی گرێبەستی کار دەکەن لەسەر کار دەربکات.

پیشەی گواستنەوەی هەوایی "ئێران ئەیر" لە ئەنجامی گەمارۆکانی ئامریکا نیوەی دەفرایەتی خۆی بەهۆی نەبوونی کەرەستەی پێویست لەدەست داوە و نیوەی دیکەشی بەهۆی گوشاری ماڵی لە دوای بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا لەدەست داوە.

پێشتریش کرێکاران و پێرسۆنێلەکانی "ئێران ئەیر" وتبوویان: "بەڕێوەبەرانی شیرکەت بەدزی خەریکن زیاتر لە ٢ هەزار لە پێرسۆنێل پێش نەورۆز لەسەر کارەکانیان دەربکەن".

ئەو کارەی کاربەدەستانی ڕێژیم لە حاڵێکدایە کە "محەممەد ئیسلامی" وەزیری ڕێگا و شارسازی پێشتر وتبووی: "هیچ شیرکەتێکی گواستنەوە مافی ئەوەی نییە کە پێرسۆنیلەکانی خۆی کەم کاتەوە دەنا لە خزمەتگوزارییەکان بێبەش دەکرێت".