کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران/ لە ماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا نرخی خانووبەرە ٩٨٠ لەسەد هەڵکشانی بە خۆیەوە بینیوە

12:43 - 22 خەزەڵوەر 2721

"موجتەبا یووسفی" ئەندامی کۆمیسیونی ئاوەدانکردنەوەی ڕێژیمی ئێران لە پەیوەندی لەگەڵ نرخی خانووبەرە وتوویەتی: "لە ماوەی ٨ ساڵی ڕابردوو لە بازاڕی خانووبەرەدا لەگەڵ هەڵکشانی ٩٨٠ لەسەدیی نرخەکان بەرەوڕوو بووینەتەوە کە نزیک بە ٥٠٠ لەسەدی هەڵکشانی ئەو نرخانە تەنیا پەیوەندیی بە ٢ ساڵ و نیوی ڕابردوو هەیە".  

"یووسفی" لە درێژەدا باسی لەوە کرد: "هەڵکشانی نرخی خانووبەرە لە چەند ناوچەی باکووری تاران کاریگەریی لەسەر تەواوی شارە گەورەکان دەبێت".

ئەو بەرپرسەی ڕێژیم تەنیا ڕێگای چارەسەری ئەو کێشەیەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە بازاڕی خانووبەرە دەبێ لە کاروباری بازەرگانی بێتە دەرەوە و وتیشی کە دەبێ سیاسەتەکانی ماڵیات لە بواری خانووبەرە بخەنە بواری جێبەجێکردنەوە.

ناوبراو زیادی کرد، لە ئێستادا لە شارەکان لەگەڵ کەڵەکەبوونی خانووی بەتاڵ بەرەوڕوو بوونەتەوە و زۆربەی ئەو شارە نوێیانە کە خانووی نوێیان تێدا ساز کراون، ژێرخانی پێوەرمەندیان نییە.

بەپێی ڕاپۆرتە نافەرمییەکان، نزیک بە ٣٠٠ تا ٤٠٠ هەزار خانووی بەتاڵ لە شارە گەورەکاندا بوونی هەیە.