کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران/ ئەو کەسانەی کە خوێندنی باڵایان لە ئێران تەواو کردووە زۆربەیان بێکارن

21:41 - 10 سەرماوەز 2715

کوردستان میدیا: پاش هاتنەسەرکاری دەوڵەتی ڕووحانی، ڕێژەی بێکاری لە ئێران ڕووی لە زیاد بوون کردووە، بەتایبەتی لە نێو ئەو کەسانەی کە خوێندنی باڵایان تەواو کردووە.

بەپیێ ڕاپۆرتە نوێیەکانی ناوەندی ئاماری ئێران، لە ١٥ پارێزگای ئیراندا، بێکاری بە تایبەتی لە نێو توێژی خوێندکاردا، ڕووی لە زیاد بوون کردووە.

حەسەن ڕووحانی سەرکۆماری ئێران لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک‏کۆماریی لە ئێران بەڵێنی بە خەڵک دابوو کە کێشەی بێکاری کە بە یەکێک لە گرفتەکانی کۆمەڵگای ئێران بەئەژمار دێت چارەسەر بکات.

حەسەن ڕووحانی لە ڕێکەوتی ٩ی جۆزەردانی ساڵی ٩٢ی هەتاوی ڕایگەیاند: بەرنامەی ئابووریی من بۆ چارەسەری کێشەی بێکاریە، بەتایبەتی لەنێو ئەو کەسانەی کە خوێندنی باڵایان تەواو کردووە.

نرخی بێکاری لە نێو لاوانی تەمەن ١٥ هەتا ٢٩ ساڵەدا، لە سەدا ٢٢.٤ ە.