کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێرانییەک لەلایەن ئامریکاوە بە تاوانی قاچاخی ماددە سڕکەرەکان دەسبەسەر کرا

10:53 - 21 رەزبەر 2721

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەزبەر، "دیمین ویلیامز" دادستانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لە نیۆیۆرک ڕایگەیاند، قاچا‌خچییەکی هێرۆئین بە ڕەگەز ئێرانی لەو وڵاتە دەسبەسەر کراوە.

"وان میلگرام" بەڕێوەبەری ئیدارەی بەرەنگاری لەگەڵ ماددە سڕکەرەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا ڕایگەیاند، "مالک محەممەد بەلووچ ‌زەهی" بەهۆی پلان بۆ هەناردەکردن و بڵاوکردنەوەی  هێرۆئین لە ئامریکا لەلایەن کاربەدەستانی "کێنیا"یی دەسبەسەر کراوە.

دادستانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لەمبارەوە وتی: "بەلووچ‌ زەهی تەمەنی ٣٨ ساڵە و دانیشتووی ئێرانە و کاری بەرهەمهێنانی هێرۆئین و بڵاوکردنەوەی مێتامفتامین و هێرۆئین لەو وڵاتەدا دەکات".

"بەلووچ‌ زەهی" ویستوویەتی ٤٠٠ کیلۆگرەم هێرۆئین بۆ ئامریکا و مێتامفتامین بۆ ئوسترالیا بە قاچاخ هەناردە بکات.