کوردستان میدیا: فایلی PDFی کتێبی " ئێستاش لە بێرلین دادوەر هەیە" بە زمانی کوردی بڵاو کرایەوە.
کتێبی " ئێستاش لە بێرلین دادوەر هەیە" لە نووسینی "مێهران پایەندە، عەبباس خوداقۆلی و حەمید نەوزەری" لە سوشیال میدیای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بڵاو کرایەوە.
ئەو کتێبە لە لایەن " سامان ڕەحیم زادە" بە زمانی کوردی وەرگێڕدراوەتەوە.
کتێبی "ئێستاش لە بێرلین دادوەر هەیە" باس لە ڕەوتی بەڕێوەچوونی دادگای میکۆنوس دەکات.
ئەو کتێبە بە زمانی فارسیش بۆ خوێنەران لەبەر دەست دایە. ئەو کتێبە لە لایەن "چامەنی "نیما" چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
ڕێکهوتی ٢٦ی خهرمانانی ١٣٧١ی ههتاوی (١٧ی سێپتامبری ١٩٩٢ی زایینی) له پەلامارێکی تیرۆریستیی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێراندا بۆ سهر ڕێستورانی میکۆنوس له شاری بێرلینی ئاڵمان، دوکتور سادق شەرەفکەندی سکرتێری پێشووتری حیزبی دێموکرات لهگهڵ فهتاح عهبدولی، ئهندامی کۆمیتهی ناوهندیی حیزب و هۆمایون ئهردهڵان شههید کران.
بڕیاری دادگای میکۆنوس لە ٢١ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٧٦ی هەتاوی ڕاگەیەندرا و کاربەدەستانی پایەبەرزی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران کە بریتی بوون لە عەلی خامنەیی، عەلیئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانی، عەلیئەکبەر ویلایەتی و عەلی فەلاحیان وەک بکەرانی ئەو تێرۆرە ناسێندران.
بۆ داگرتنی فایلی ئەو کتێبە لێرە کرته بکەن.