کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێوارە شێعرێک لە شاری ساحێب بەڕێوە چوو

12:17 - 8 بەفرانبار 2721

ڕۆژی سێشەممە ۷ی بەفرانبار ئێوارە شێعرێک لەژێر ناوی ''زایەڵەی وشە و سەمای کولوە بەفر" بە بەشداریی هەڵبەستوانان و شاعیرانی هاوچەرخ لە شارەکانی وەکوو سنە، بانە، سەقز، بۆکان، مەهاباد و چەند شاری دیکەی کوردستان لە شاری ساحێب بەڕێوە چوو.

خەڵکی شاری ساحێب پێشوازییەکی گەرمیان لەم ئێوارە شێعرە کردووە کە بە میوانداریی ئەنجومەنی فەرهەنگی- ئەدەبی ئاسۆی ژیاری ساحێب بەڕێوە چوو.

لەو ئیوارە شێعرەدا هەرێک لە شاعیران و هەڵبەستوانان، شێعر و هۆنڕاوەیان پێشکەش کرد.