کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"ئێڵ.جی" و "سامسۆنگ" لە ئێران ڕۆیشتنە دەرەوە

11:37 - 25 رێبەندان 2719

دوو شیرکەتی  "ئێڵ.جی و سامسۆنگ" سەر بە وڵاتی کۆرەی باشوور سەرجەم هاوکارییەکانیان لەگەڵ ئێران پچڕاند و ئیتر ئەو دوو شیرکەتە لە ئێراندا نامێننەوە.

به‌هۆی گەمارۆکانی ئامریکا دژی ڕێژیمی ئێران، دوو شیرکەتی ""ئێڵ.جی و سامسۆنگ" کەلوپەلەکانی خۆیان لە ئێران نافرۆشن و تابلۆی سامسۆنگ و ئێڵ.جی لەسەر دووکان و فرۆشگاکان کۆ کرایەوە.

ڕێژیم ڕایگەیاندووە، خەڵک بە جێگای کەلوپەلی ئەو دوو شیرکەتە دەتوانن "سام و جی.پلاس" بکڕن.

سەرۆکی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجوومەنی کەلوپەلی دەنگ و ڕەنگ وتوویەتی، شیرکەتی سامسۆنگ ماوەی چەند مانگە خۆی کۆ دەکاتەوە لە ئێران بڕاوتە دەرەوە، ئێمەش بە جێگای کەلوپەلی سامسۆنگ "سام و جی.پلاس" هاوردە دەکەین.

ماوەی یەک ساڵە شیرکەتی "ئێڵ.جی" لەگەڵ ئێران هاوکاری ناکات.

مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ دوو کۆمپانیای سامۆنگ و ئێڵ.جی بە هۆکاری گەمارۆکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا بۆ سەر ڕێژیمی ئێران، لە بازاڕەکانی وڵاتی ئێران کشانەوە.

هەر لەو پێوەندییەدا، لە تازەترین حاڵەتی ڕاگەیاندنی گەمارۆوە ئابورییەکانی دژی ڕێژیمی ئێران، ئیمەیلێک لەلایەن شیرکەتی "ستۆر سامسۆنگـ"ـەوە بۆ بە کارهێنەران نێردراوە، بەکارهێنەران لە ئێران لە ڕێکەوتی ٢٥ی فێڤرییەی ٢٠٢٠ی زایینی، (٦ی ڕەشەمە) ناتوانن بەرنامەکانی ئەو شیرکەتە لە فرۆشگاکانی تایبەت بە سامسۆنگ بکڕن.

بەهۆی گەمارۆوەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا بۆ سەر ڕێژیمی ئێران بەتایبەت لە قۆناغی دووهەمی ئەو گەمارۆیانە، زۆربەی کۆمپانیاکانی جیهان و بەتایبەت کۆمپانیا گەورەکان لە ئێران و بازاڕەکانی ئەو وڵاتە کشاونەتەوە.