
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٧ی ڕەزبەر "ئەبوولحەسەن بەنی سەدر" دوای ماوەیەک بەربەرەکانێ لەگەڵ نەخۆشی لە نەخۆشخانەی "ساڵپرتیە"ی پاریسی پێتەختی فەرانسە کۆچی دوایی کرد.
دوای شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی له هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماریدا وەک یەکەم سەرکۆماری ئێران ده‌نگی هێنایه‌وه و نێوانی له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی خومه‌ینی و ده‌وروبه‌ری خۆش بوو و له سه‌رده‌می هێرشی هێزه‌كانی ڕێژیم بۆ سه‌ر كوردستان سه‌رۆكی هێزه چه‌كداره‌كان بوو، به‌ڵام دوای ده‌سپێكردنی شه‌ڕی ئێران و عێراق و شه‌ڕی نێوخۆیی ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران كه‌وته لایه‌نی دژبه‌ری خومه‌ینی.
بەهۆی ئەو دژایەتییە لەلایەن مەجلیسی ڕێژیمەوە لەسەر کار لا برا. ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی زێدی خۆی بەجێ هێشت و لە پاریس نیشتەجێ بوو.
"به‌نی سه‌در" دوای چوونە دەرەوە له ئێران بوو به ئه‌ندامی شورای میللیی موقاومه‌ت كه ئه‌و كات بۆ چه‌ند ساڵێک حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانیش له‌و‌دا بوو و دواتر حیزبی دێموكرات له‌و شورایه هاته ده‌رەوە. به‌نی سه‌در هەتا کۆتایی تەمەنی لە پاریس دژی ڕێژیمی ئێران چالاکیی کرد.
"بەنی سەدر" وه‌كوو سه‌ركۆماری پێشووی ئێران لە پەروەندەی "میکۆنووسـ"ـدا ڕۆڵێکی کاریگەر و ئەرێنیی هەبوو و بە دژی ڕێژیمی ئێران شایەتیی دا و شایه‌تی دیكه‌ی به دادگاكه ناساند و له‌و دادگایه‌دا ڕۆڵێكی دیاری له مه‌حكوومكردنی ته‌واوییه‌تی ڕێژیمی ئێران‌دا گێڕا.
ناوبراو ساڵی ١٣١٢ لە پارێزگای هەمەدان لەدایک بووە وخەباتی خۆی لە زانکۆکانەوە دەست پێ کرد و دواتر بوو بە سەرکۆمار. ئەبوولحەسەن بەنی سەدر سیاسەتمەدار و ئابووریناس بوو.