کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەكتەرێكی ناوداری ئەمریكایی و بەهمەن قوبادی بەمەبەستی وێنەگرتنی فیلمێك سەردانی هەڵەبجەیان كرد

17:35 - 20 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: خانمە ئەكتەری ناوداری ئەمەریكی شارۆن ستۆن و سینەماكاری كورد بەهمەن قوبادی سەردانی شارەكانی هەڵەبجە و كەركووكیان كرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، شارۆن ستۆن Sharon Stone بە هاوڕێیەتی لەگەڵ سینەماكاری بەئەزموونی كورد بەهمەن قوبادی بەمەبەستی وێنەگری فیلمێك سەردانی هەڵەبجەیان كردووە و هاوكاتیش چاویان بەشاری كەركووكیش كەوتووە.
بەهمەن قوبادی سەرقاڵی پڕۆژەیەكی نوێ لەشارەكانی بەغداد و نیۆیۆركە و بەشێكیش لەوێنەی ئەو پڕۆژە هونەرییەی لەشاری هەڵەبجە جێبەجێ دەکات.
شارۆن ستۆن و بەهمەن قوبادی و هەروەها ٦ كەسایەتی دیكە لەپێكهێنەرانی لێژنەی نێودەوڵەتی دژە مینن.
شارۆن ستۆن ساڵی ٢٠٠٧ لە میانەی یەكەمین خولی فێستیڤاڵی سینەما وێریتێ لەسەر فیلمیكیسەڵەكانیش دەفڕن وتی: ئەم فیلمە زۆر جوان سازكراوە و نە تەنیا یەكێك لە بەهێزترین فیلمەكانە لە بواری شەڕ و بێرەحمیدا، بەڵكوو نیشاندەری بەهرە دەروونییەكانە كە هەر مرۆڤێك لە كاتی شەڕ لە خۆیدا دەیبینێتەوە.

شارۆن ستۆن مانگی مارسی ١٩٥٨ لە شاری میدویل پێنسیلوانیا لە ئەمریكا لە دایك بووە.