کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەحمەد شەریفی، نووسەر و رۆژنامەنووسی کورد کۆچی دوایی کرد

18:07 - 20 جۆزەردان 2715

کوردستان میدیا: ئەحمەد شەریفی، نووسەر، رۆژنامەنووسی و مێژوونووسی کوردی خەڵکی مەهاباد بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سەرلەبەیانیی رۆژی چوارشەممە ٢١ی جۆزەردانی ١٣٩٤، ئەحمەد شەریفی نووسەر، رۆژنامەنووس و مێژوونووسی كورد لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری مەهاباد كۆچی دوایی كرد.

ئەحمەد شەریفی، لە ماوەی زیاتر لە نیو سەدە چالاكیی فەرهەنگی و رۆژنامەنووسیی خۆیدا جیالە كاركردن لە بەشی كوردیی رادیۆی كرماشان، سنە و دەنگ و رەنگی مەهاباد بە سەدان وتاری لە بواری رۆژنامەنووسیی كورد و مێژووی كوردستان بڵاو بووەتەوە و چەندین كتێبی نووسیوە.

ئەم نووسەرە ناسراوە کوردە لە ئەرشیڤ كردن و پاراستنی دەستخەت و دەقە كۆنە كوردییەكاندا رۆڵێکی بەرچاوی هەبوو.

لەم پێوەندییەدا چەند رۆژ پێشتریش، ئەحمەد قازی نووسەر، وەرگێڕ و رۆژنامەنووسی بەناوبانگی کوردی خەڵکی گوندی قازی ئاوای سەر بە شاری مەهاباد لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەی ئازادیی تاران کۆچی دوایی کرد.