کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەرتشی ئازادیبەخشی قەزاقستان: ئامادەین شەڕی چەکداری لەگەڵ هێزە ئەمنییەتییەکانی دەوڵت و هێزەکانی ڕووسیە لەو وڵاتە بکەین

12:24 - 18 بەفرانبار 2721

بەپێی ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بووەتەوە، بەرپرسانی گرووپی "ئەرتشی ئازادیبەخشی قەزاقستان" بەڵێنییان داوە کە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەت و هەروەها هێزەکانی "CTSO" بە ڕێبەریی ڕووسیە کە بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران نێردراون، شەڕی چەکدارانە دەکەن.

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیە ڕێژەیەکی زۆر لە هێزی نیزامی، هێزی ئاسمانی و دژە شۆڕشی بۆ "قەزاقستان" بەڕێ کردووە.

"قەزاقستان لە بواری سەرچاوەی وزەوە زۆر دەوڵەمەندە و ڕووسیە هەتا ساڵی ٢٠٥٠ بنکەی فەزایی ئەو وڵاتەی بەکرێ گرتووە.

ئەو وڵاتە ئێستا لەگەڵ گەورەترین قەیرانی خۆی لە چەند دەیەی ڕابردوو بەرەوڕوو بووەتەوە. خەڵکی تووڕەی "قەزاقستان" سەبارەت بە هەڵکشانی نرخی سووتەمەنی ڕژانە سەر شەقامەکان و ئەو بابەتە بووەتە هۆی ئەوەی کە لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە ناڕەزایەتی بێتە ئاراوە.

هەروەها کۆشکی سەرکۆماری، خانووی سەرکۆمار، بانکە دەوڵەتییەکان و چەندین شوێنی دیکەیان ئاگر داوە و خوازیارن ئەو حکوومەتە بڕووخێت.

دەوڵەتی "قەزاقستانـ"ـیش لە وڵامی خەڵکدا لە چەندین ئەرتشی وڵاتانی دراوسێ وەکوو "ڕووسیە و تاجیکستان" بۆ سەرکوتی خەڵک کەڵکی وەرگرتووە و ئەو خەڵکەی بە تێرۆریست ناو بردووە.