کوردستان میدیا: لە ئاکامی هێرشی خومپارەبارانی ئەرتشی سووریە بۆ سەر گوندێکی دهوروبهری ئهدلهب، ٩ كهسى له بنەماڵەيهكدا کوشت.
بەگوێرەی راپۆرتی هەواڵدەریی بیبیسی، ٩ ئەندامی بنەماڵەیەکی سووری و لەوانە چوار ژن و دو منداڵ، لە گوندێکی پارێزگای ئەدلهب، بە هۆی خومپارەباران و ئاگربارانی ئەرتشی رێژیمی سووریە کوژران.
راپۆرتی هێرشی ئەرتشی رێژیمی سووریە بۆ سەر ناوچە قەرەباڵغەکان لە حاڵێکدا بڵاو دەبێتەوە کە رێژیمی سووریە بەپێی گەڵاڵەی هاوبەشی یەکیەتیی عەرەب و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، رەزامەندیی خۆی لەسەر ئاگربەست دربڕیبوو.
رێژیمی سووریە هیچ پەرچەکردارێکی لەهەمبەر بڵاوبوونەوەی هێرشی ئەرتش بۆسەر ئەو بنەماڵە ئەنجام نەداوە.
ئەدلهب یەکێک لەو ناوچانەیە کە چالاکیی بەربڵاوی دژبەرانی رێژیم لە دژی بەشار ئەسەد سەرکۆماری سووریەی تێیدا ئەنجام دراوە.