کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەرتشی ڕێژیمی ئێران لە سەرکوتی خەڵکدا بەشدار بووە

11:14 - 22 رەشەمه 2720

پاسدار "کیومەرث حەیدەری" فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتشی ڕیژیمی ئێران  وتوویەتی بە ڕەزامەندیی سەرۆکی ستادی هاوبەشی ئەرتش پێرسۆنێلەکانی ئەو هێزە لە سەرکوتی خەڵک لە سالی ٩٦دا بەشداریان کردووە.

بەپێی قسەکانی ناوبراو "خامنەیی" بڕیاری تایبەتی سەرکوتی خۆپیشاندەران دەرکردووە.

لە بەفرانباری ١٣٩٦ خەڵکی ناڕازی سەرەتا دژی گرانی و بێکاری ڕژانە سەر شەقامەکان و دواتر دروشمەکانیان بوو بە مردن بۆ دیکتاتۆر و نەمان بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران.

خۆپیشاندانەکان دوای سێ ڕۆژ لە سەر شەقامەکان و بە دوای هێرشی سەرکوتکەرانی ڕێژیم بەرەبەرە کۆتایی بە خۆپیشاندانەکانیان هات.

لە دوای ئەو خۆپیشاندانانە ساڵی ٩٨ی هەتاوی دیسانەوە لە ئاستی کوردستان و ئێراندا خۆپیشاندان دژی ڕێژیمی ئێران هاتە ئاراوە کە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک کوژران و بریندار و دەسبەسەر کران.