کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەرتشی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر ڕێژیمی ئێران خۆی ئامادە دەکات

12:48 - 27 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی پووشپەڕ، "ئاڤیڤ کۆخاوی" بەڕێوەبەری گشتیی ستادی هاوبەشی ئەرتشی ئیسرائیل ڕایگەیاند: "ئەرتشی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر ڕێژیمی ئێران لە حاڵی ئامادەبووندایە و دەبێ خۆمان بۆ هەر جۆرە دۆخ و سێناریۆیەک ئامادە بکەین".

"ئاڤیڤ" جەختی کردەوە کە بژاردەی نیزامی دژی ڕێژیمی ئێران لە سەرووی بەرنامەکانی ئەمنییەتی میللیی "ئیسرائیلـ"ـدایە.

هەروەها بەڕێوەبەری ستادی هاوبەشی ئەرتشی ئیسرائیل باسی لەوە کرد کە بۆ بەکردەوەکردنی ئەم بڕیارە لە بوارەکانی "ماڵی، هێزی مرۆیی، زانیاری و فێرکاری" ئامادەن و تەنیا ماوە چەکوچۆڵی پێویست بۆ ئەو عەمەلیاتە ئامادە بکەن.

  وتەکانی "ئاڤیڤ" لە حاڵێکدایە کە "کەماڵ خەڕازی" سەرۆکی شورای ستراتژیکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ڕێژیمی ئێران و "جەواد لاریجانی" جێگری پشووی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕێژیم وتوویانە: "ئێمە ئامادەین کە چەکی ناوکی دروست بکەین".