کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كەسایەتییەکی نیشتمانپەڕوەر لە مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد

14:04 - 29 جۆزەردان 2720

کاک '' ئەحمەد نووری نژاد'' کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر خەڵکی گوندی ''قەمتەرێ'' سەر بە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

کاک ''ئەحمەد'' لە ساڵەکانی ٤٦ و ٤٧ی هەتاوی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە.

داوی هاتنە سەرکاری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و سەپاندنی شەڕ بە سەر خەڵکی کوردستاندا، کاک ئەحمەد بەوپەڕی دڵسۆزییەوە هاوکار و یارمەتیدەری هێزی پێشمەرگەوە بووە و ماڵەکەی هەمیشە شوێنی حەسانەوەی پێشەمەگەبووە.

ناوبراو چەندین جار لەلایەن ڕێژیمیەوە زیندانی و ئەشکەنجە کراوە.

تەرمی کاک "ئەحمەد" لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە خزم، کەسوکار و بنەماڵەی ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.