کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئێران لە درێژەی دەستێوەردانەکانی لە ناوچەکەدا، لە ڕێگای گرووپە میلیشیاکانی خۆیەوە، لە شەقامەکانی شاری بەغدا، چەندین تابلۆی به دروشمی مه‌رگ بۆ ئا‌مریكا و ئیسرائیل داناوە.
دوای بۆردوومانەکانی بنکەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق، چه‌ندین تابلۆ، له شه‌قامه‌كانی شاری به‌غدا دانراون، تا ئێستاش هیچ لایه‌نێک به‌فه‌رمی ئاشكرای نه‌كردووه كه له پشت ئه‌و كاره‌وه بێت.
ژمارەیەک لە بەرپرسانی عێراق میلیشیاکانی نزیک لە ئێران، بە بەرپرسیاری ئەو کارە دەزانن.
دوای ئه‌وه‌یکە بەشێک لە میلیشیاکانی عێراق، لە لایەن ئیسرائیلەوە بۆردوومان کرا، له شه‌قامه جیاوازه‌كانی شاری به‌غدا چه‌ندین تابلۆ به دروشمی مه‌رگ بۆ ئامریکا و ئیسرائیل هه‌ڵواسراون.
"ئه‌سیل نوجێفی"، پارێزگاری پێشووی موسڵ ڕایگه‌یاندووە: "ئه‌و تابلۆیانه‌ی به دروشم له دژی ئامریکا و ئیسرائیل به‌رز كراونه‌ته‌وه، پیشان دەدات کە حكوومه‌تی عێراق توانای كۆنترۆڵكردنی ئه‌و میلیشیا شیعانه‌ی سەر بە ئێرانی نییه".
به وته‌ی "نوجێفی"، ئه‌و لایه‌نه عێراقییانه‌ی له ئێرانه‌وه نزیكن، ده‌یانهه‌وێت به سوودی ئێران وڵات بكه‌نه گۆڕه‌پانی گرژییه‌كان.
بەرپرسانی عێراق و خەڵکی ئەو وڵاتە بەنیسبەت دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران لە کاروباری ئەو وڵاتە، بەردەوام ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.
لە لایەکی دیکەوە کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێرانیش لەسەر ئەوەی کە "عێراق شوێنێکی ستراتیژیکی ئێمەیە و دەستی لێ هەڵناگرین"، پێداگری دەکەن.