کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"ئەسەد کاویانی فەڕ" کەسایەتییەکی حیزبدۆست و نیشتمانپەروری ناوچەی داڵاهۆ کۆچی دوایی کرد

16:17 - 20 رەزبەر 2720

ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی خەزەڵوەر، کاک "ئەسەد کاویانی فەڕ" کەسایەتیی خۆشناو و حییزبدۆستی دەڤەری داڵاهۆ، قەڵخانی و گۆران لە گوندی "دارەڕەشی دوشەمیان" بەهۆی ڕاوەستانی دڵەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "ئەسەد" یەکێک لە ڕۆڵە تێکۆشەرەکانی دەڤەری داڵاهۆ و گۆران و قەڵخانی بوو کە بە هاتنە سەر کاری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران زوو هەستی بە دژی گەلی بوونی ئەو ڕێژیمە کرد و هەڵوێستی شۆڕشگێڕانەی لە بەرامبەریاندا گرت.

 بە پێکهاتنی هێزی "داڵاهۆ" لە ناوچەکانی گۆران و قەڵخانی بوو بە پێشمەرگە و خزمەتی بە ئامانجەکانی گەلی کورد و حیزبی دێموکرات کرد.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانێت.