
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" ماوەیەکە ئەشکەوتی "سەهۆڵان" سەر بە شاری مەهاباد بە سەر هاوڵاتییان و گەشتیاران داخراوە.
ڕۆژانە کەسانێکی زۆر لە کوردستان و ئێران بۆ سەردانی ئەشکەوتی "سەهۆڵان" دێن، بەڵام بەهۆی داخرانی ئەو ئەشکەوتە ناچارن بگەڕێنەوە داخرانی ئەو ئەشکەوتە زیانێکی زۆری بە بەشی گەشتیاریی مەهاباد گەیاندووە.
بە وتەی هاووڵاتییان بەدوای داخرانی ئەشکەوتی "سەهۆڵان" سپای پاسدارانی ڕێژیم بە شێوەیەکی گوماناوی سەردانی ئەو ئەشکەوتە دەکات و هاوڵاتییان سپای تێرۆریستی پاسداران بە هۆکاری سەرەکیی داخرانی ئەشکەوتی"سەهۆڵان" دەزانن.
هاوڵاتییانی دانیشتووی مەهاباد و ناوچە، بەنیسبەت داخرانی ئەو ئەشکەوتە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و هەتا ئێستا چەندین جار لە هۆکاری داخرانی ئەو ئەشکەوتە لە شوێنە پەیوەندیدارەکان پرسیاریان کردووە بەڵام هیچ وڵامێکیان پێ نەداونەتەوە.